هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / کۆماری ئیسلامی گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی خوێندکاران بۆ کوردستان چڕ ده‌کاته‌وه

کۆماری ئیسلامی گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی خوێندکاران بۆ کوردستان چڕ ده‌کاته‌وه

گه‌شته‌کانی سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ناوچه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق‌و هێزی پێشمه‌رگه ناسراو به ‘کاروان راهیان نور’ له ماوه‌ی رابردوودا رووی له کوردستان کردووه‌و به گوێره‌ی سه‌رچاوه حکومییه‌کان رێژه‌ی گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی خوێندکاران بۆ ده‌وروبه‌ری مهابادا سێ هێنده‌ی ساڵی پار زیادی کردووه.

کۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی خوێندکاراندا ساڵانه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێکخراوی ‘به‌سیجی خوێندکاری’ ئه‌نێرێت بۆ ناوچه‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ل عێراقه‌و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و به گه‌شتی ‘راهیان نور’ (یا رێبوارانی رووناکی) ناساندووه. رێکخراوی به‌سیج له شاری مهاباد بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌شته له 10ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ست پێده‌کات‌و تا کۆتایی خه‌رمانان به‌رده‌وام ده‌بێت،

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی به‌سیج ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شت‌و پیرانشاریش ده‌گرێته‌وه. شایانی باسه ساڵی رابردوو 30هه‌زار خوێندکار له چوارچێوه‌ی گه‌شته سه‌ربازییه‌کانی به‌سیجا سه‌رانی ناوچه‌ی موکریان‌یان کردووه، ئه‌مساڵ ئه‌و ژماره‌یه زیاد کراوه بۆ زیاتر له 1700که‌س له ناوچه جیاجیاکانی ئێرانه‌وه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌و ژماره‌یه له خوێندکاران له چوارچێوه‌ی گه‌شتی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ی موکریان‌ی کوردستان بنێردرێن.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …