چوار شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / دوای گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی له زرێبار، مه‌له‌کردن له‌و ده‌ریاچه‌یه قه‌ده‌غه‌کرا

دوای گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی له زرێبار، مه‌له‌کردن له‌و ده‌ریاچه‌یه قه‌ده‌غه‌کرا

دوای ئه‌وه‌ی دوو لاوی خه‌ڵکی مه‌ریوان له کاتی مه‌له‌کردن له ناو ده‌ریاچه‌ی زرێبار گیانیان له ده‌ستدا، به پێشنیاری مانگی سووری مه‌ریوان مه‌له‌کردن له‌و ده‌ریاچه‌یه به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌کرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ک به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری مه‌ریوانه‌وه رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌یکه دوو هاوڵاتیی خه‌ڵکی ئاوایی وله‌ژێری مه‌ریوان له کاتی مه‌له‌کردن له زرێبار له لێوارێکی ئه‌وبه‌ری زرێبارو دوور له‌ده‌ستی مه‌له‌وانه تایبه‌ته‌کان مه‌له‌یان کردووه‌و گیانیان له ده‌ستدا، مه‌له‌کردن به هه‌ر شێوه‌یه‌ک له زرێبار به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌کراوه‌و داوایان له هاوڵاتییانی مه‌ریوان کردووه به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و ده‌ریاچه‌یه مه‌له نه‌که‌ن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان هۆکاری قه‌ده‌غه‌کردنی مه‌له‌کردن له زرێبار بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه سروشتی ده‌ریاچه‌که به شێوه‌یه‌که که‌سانێک که به باشی مه‌له نه‌زانن مه‌ترسیی نوقم بوونیان له ئارادایه.

به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ساڵانی رابردووداو دوای په‌ره‌سه‌ندنی مه‌له‌کردن له زرێبار، ژماره‌یه‌کی زۆر هاوڵاتی له‌و ده‌ریاچه‌یه نوقم بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاری مه‌ریوان به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاند مه‌له‌وانگه‌کانی ناوشاری مه‌ریوان که‌متر له راده‌ی پێویستن‌و قه‌ره‌باڵغ بوونی مه‌له‌وانگه‌کان هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی لاوان‌و هاوڵاتییانی مه‌ریوان بۆ مه‌له‌کردن ئه‌چنه زرێبار. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی مانگی سوور پێشتریش له چه‌ند شوێنه‌وه داوایان له هاوڵاتییان کردووه له زرێباردا مه‌له نه‌که‌ن، به‌ڵام به‌شێک له هاوڵاتییان که‌مته‌رخه‌م بوون به هۆشدارییه‌کان‌و به هۆی راوه‌ماسی‌و مه‌له‌کردنه‌وه نوقم بوونی هاوڵاتییان له وه‌رزی هاویندا بووه‌ته رووداوێکی هه‌میشه‌یی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه.

 

بابەتی هاوپۆل

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هەرەشە لە کۆڵبەران دەکەن

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانیان بانگهێشت کردوەو هەرەشەیان لێکردون‌و پێیان راگەیاندون کە …