پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

یەكگرتنەوەی كۆمەڵەكان بە بنبەست گەیشت

پرۆسەی یەكگرتنەوەی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە ماوەی نزیكەی 8 مانگ لەوە پێش دەستی پێكردبوو بە بنبەست گەیشت.

سەرچاوەیەكی نزیك لە هەردوو لایەنی كۆمەڵە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: پاش چەندین دانیشتن‌و كۆبوونەوەی هەر دوو لا‌و پێشكەش كردنی پرۆژە‌و نەخشەڕێگای پێشنیار كراوی هەر دوو لا بۆ یەكگرتنەوە، لەئێستادا پرۆسەكە بە بنبەست گەیشتوە‌و بە رواڵەت شكستی هێناوە.

سەرچاوەكە وتی: شكست هێنانی پرۆسەكە بەدوای پێشكەش كردنی نەخشە رێگا یان پرۆژەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران كە عەبدوڵا موهتەدی سكرتێریەتی خۆی نیشاندا.

بەوتەی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست “لە نەخشەڕێگای پێشنیاركراوی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەبێ لەبەرچاو گرتنی هیچ پرەنسیپێكی یەكگرتنەوەی دوو لایەنی سیاسی، بە ئاشكرا داوا لە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كراوە بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ‌و هیچ گۆڕانكارییەك لە پەیڕەو بەرنامەی سیاسی‌و ناوی حیزب ناكرێت‌و لەژێر ناوی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان یەكگرتنەوە دەكرێت”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا پاش ناردنی ئەم نەخشە رێگا، پرۆسەی یەكگرتنەوە بە بنبەست گەیشتووە.

زاگرۆس پۆست هەوڵدەدات لەداهاتوودا نەخشە رێگای هەر دوو لایەنی كۆمەڵە (كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) لە پرۆسەی یەكگرتنەوەیان بڵاوبكاتەوە.

پرۆسەی یەكگرتنەوەی هەر دوو باڵی كۆمەڵە نزیكەی هەشت مانگ لەوەپێش دەستی پێكرد كە لەلایەن ئەندامان‌و پێشمەرگەكانی هەردوو لا پێشوازی لێكرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.