پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / پێش به چاره‌سه‌ریی پزشکیی به‌ندکراوێکی سیاسی ده‌گیرێت

پێش به چاره‌سه‌ریی پزشکیی به‌ندکراوێکی سیاسی ده‌گیرێت

به‌ندکراوێکی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی مهاباد سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پزیشکان بۆ چاره‌سه‌ری، رێگه‌ی لێ ده‌گیرێت‌و ناهێڵن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ببرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی مهاباد رێ له ناردنی به‌ندکراوێکی سیاسی به ناوی یه‌حیا سورخانی خه‌ڵکی مهابادو کوڕی عوسمان ده‌گرن بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزشکی.

ناوبراو خاوه‌ن ژن‌و مناڵه‌‌و له‌دایکبووی 1358ی هه‌تاوییه‌و له رێکه‌وتی 24/03/1391وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌و به8ساڵ‌و 6مانگ به‌ندکردن حوکم دراوه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ئه‌و به‌ندکراوه له نه‌خۆشینێکی تایبه‌تی چاو ره‌نج ده‌کێشێت‌و چاره‌سه‌ریشی ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد ده‌کرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە تورکیەوە بۆ ئێران

چالاکێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی تورکیە لە بەردەم مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێراندایە. بەپێی ھەواڵێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.