یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / حه‌ماس به دزییه‌وه ئیسراییل موشه‌کباران ئه‌کات

حه‌ماس به دزییه‌وه ئیسراییل موشه‌کباران ئه‌کات

حه‌فته‌ی رابردوو حه‌ماس ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه که تێیدا هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نیی فه‌له‌ستین به‌ته‌نیا له کاتی ته‌قاندنی موشه‌کێک به‌ره‌و ئیسراییل له سه‌ر چه‌رخی میوه‌فرۆشی‌و به دزییه‌وه دیاره.

به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌کانی رابردوو، حه‌ماس ڤیدیۆیه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که نیشان ئه‌دات هێزێکی رێکخراوو دیاری بۆ شه‌ڕکردن له گه‌ڵ ئیسراییل نه‌خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه‌و به دزی‌و له ناو کوچه‌و کۆڵانه‌کانه‌وه موشه‌ک ئه‌گرێته ئیسراییل.

له تازه‌ترین ڤیدیۆی ئه‌و گروپه‌دا که‌سێک که ده‌موچاوی دیار نییه موشه‌کێکی خستووه‌ته سه‌ر چه‌رخێکی میوه‌فرۆشی‌و به کارتۆن دایپۆشیوه‌و دوای ئاماده‌کردنی به‌ره‌و ئیسراییلی ئه‌ته‌قێنێت. ئه‌گه‌رچی حه‌ماس له دووحه‌فته‌ی رابردوودا هه‌زاران موشه‌ک‌و هاوه‌ن‌ی هاوشێوه‌ی گرتووه‌ته‌وه ئیسراییل، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه زه‌بری کاری له ئیسراییل بده‌ن‌و به گوێره‌ی ئاماره‌کانی هه‌ردوولا ئیسراییل که‌متر له 5کوژراوو برینداری هه‌یه، له حاڵێکدا حه‌ماس‌و خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی که‌رتی غه‌زه نزیکه‌ی 1000کوژراوو برینداری هه‌یه.

بابەتی هاوپۆل

چی چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات؟

ئێستە ناوچەكەمان لە بێواری جەنگ وەستاوە، بۆیە پێویستە خۆمان بە وردەكارییە بچووكەكان سەرقاڵ نەكەین وەك …