شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / مه‌ریوان: ژنێکی تر به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کورژا

مه‌ریوان: ژنێکی تر به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کورژا

دوێنێ سێشه‌مه 31ی پوشپه‌ڕ ژنێک له مه‌ریوان به هۆی لێدان له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست دوێنێ سێشه‌مه ژنێکی لاو به ناوی ‘ساریه’ به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه که‌وتووه‌ته به‌ر لێدان‌و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.

ده‌وترێت ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دانیشتووی گه‌ڕه‌کی کونه‌دێو بوون‌و پێش شه‌ڕه‌که‌ش کێشه‌ی جدییان نه‌بووه، به‌ڵام دوێنێ به هۆی کێشه‌یه‌کی ئاسایی هاوسه‌ری ئه‌و ژنه به مشت له پشته‌ملی داوه‌و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م گیانی له ده‌ست داوه.

تا ئێستا زانیاری له سه‌ر ره‌وشی هاوسه‌ره‌که‌ی‌‌ له به‌رده‌ست نییه.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …