دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / به‌رپرسێکی ته‌ندروستیی سه‌رده‌شت: وه‌زار‌ه‌تی ته‌ندروستی غه‌درمان لێ ئه‌کات

به‌رپرسێکی ته‌ندروستیی سه‌رده‌شت: وه‌زار‌ه‌تی ته‌ندروستی غه‌درمان لێ ئه‌کات

دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 27سال به سه‌ر بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت هێشتا ئه‌و شاره بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت به چاودێری‌و چاره‌سه‌ریی به‌رکه‌وتووانی شیمیایی نییه.

دوای ئه‌وه‌ی له ساڵای رابردوودا به فشارو به‌دواداچوونی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت بڕیاری دانانی بنکه‌یه‌کی پزشکیی تایبه‌ت به به‌رکه‌وتووانی شیمیایی ئه‌و شاره درا، هه‌ر ساڵ به‌شێکی ته‌واو ئه‌کرێت‌و نه‌خۆشه به‌رکه‌وتووه‌کانیش ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌رده‌شت.

سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له سه‌رده‌شته‌وه له زاری به‌رپرسێکی ته‌ندروستیی ئه‌و شاره رایگه‌یاندووه هه‌موو ساڵ به‌ڵێنی ناردنی بودجه‌مان ئه‌درێتێ بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و بنکه‌یه‌ی که تا ئێستاش ته‌نها ماڵێکه‌و هیچ پێداویستییه‌کی بۆ دابین نه‌کراوه، ئێمه ناچارین نه‌خۆشه‌کان بنێرین بۆ ورمێ.

ئه‌و به‌رپرسه که نه‌یویستووه ناوی ئاشکرا بێت وتوشیه‌تی زۆربه‌ی به‌رکه‌وتووه‌کان له نه‌خۆشینی پێست‌و سییه‌کان‌‌و چاو ئازار ئه‌کێشن‌و هه‌ر سێی ئه‌وانه‌ش نه‌خۆشینی جدی‌و هه‌ستیارن؛ بۆیه چاره‌سه‌رکردنی زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کان له ناو نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت‌و به‌و بێ ئیمکانییه مه‌حاڵه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌ی زۆری بۆ هاوڵاتییانی به‌رکه‌وتوو دروست کردووه‌و به‌رده‌وام به رێی شارو وڵاتانی تره‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری.

 

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …