پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / به‌ندکراوێکی سیاسی به‌شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه

به‌ندکراوێکی سیاسی به‌شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستداوه

ته‌رمی مسته‌فا ریز، به‌ندکراوی سیاسیی خه‌ڵکی شنۆ دوای ئازادکردنی کاتی به هه‌ڵواسراوی له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌و شاره دۆزراوه‌ته‌وه‌و چالاکان گومان له خۆکوشتنی ده‌که‌ن.

مسته‌فا ریز پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێک له حزبه‌کان بووه‌و له ماوه‌ی رابردوودا گه‌‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام دوای چه‌ندجار سه‌ردانی ئیتلاعات له شنۆ، دواجار دیار نامێنێت‌و له رێکه‌وتی 18پوشپه‌ڕ ته‌رمی به هه‌ڵواسراوی له گه‌ڕه‌کی سه‌یداوای شنۆ دۆزراوه‌ته‌وه.

ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی شنۆ پێیان وایه دیمه‌نی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چالاکه سیاسییه وه‌ک خۆکوژی دروست کراوه‌و پێناچێت خۆی کوشتبێت، به‌ڵکه کوژراوه‌و دواتر هه‌ڵیان واسیوه.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …