پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / مانگێکی تر رۆژی ‘هه‌مه‌دان‌و ئه‌بوعه‌لی‌ سینا’ یه

مانگێکی تر رۆژی ‘هه‌مه‌دان‌و ئه‌بوعه‌لی‌ سینا’ یه

یه‌که‌م رۆژی مانگی خه‌رمانان وه‌ک ساڵیادی له‌دایکبوونی ئه‌بوعه‌لی سینا زانای ناسراوی شاری هه‌مه‌دان یاده هاوبه‌شه‌کانی له دایکبوونی ئه‌و زانایه‌و رۆژی پزیشک‌و شاری هه‌مه‌دان پێکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.

یه‌که‌م رۆژی مانگی خه‌رمانان، رۆژی له دایکبوونی ئه‌بوعه‌لی سینا زانای ناسراوی شاری هه‌مه‌دانه‌ که به‌و بۆنه‌وه له ئێران به رۆژی پزیشک‌و هاوکات رۆژی هه‌مه‌دان‌یش ناودێر کراوه.

به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان بڕیاره مانگێکی ترو له سه‌ره‌تای خه‌رماناندا هه‌مه‌دان سێ یادی هاوبه‌شی بکاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ی که بانگه‌وازی رێوڕه‌سم‌و ناردنی وتارو لێکۆڵینه‌وه نه‌کراوه، پێده‌چێت رێوڕه‌سمه حکومه‌تی بێت‌و که‌سه شاره‌زاو ‘ئه‌بوعه‌لی سینا’ناسه‌کان‌و لێکۆڵه‌رانی دیاری بواری مێژووی هه‌مه‌دان بانگهێشت نه‌کرێن.

هه‌مه‌دان به یه‌کێک له کۆنترین شاره‌ کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانرێت که له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌‌واییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا ناوه‌ندی زانست‌و پزیشکیی بووه، به‌ڵام به وته‌ی شاره‌زایانی مێژووی گه‌لان، به درێژایی دامه‌زراندن‌و راگه‌یاندنی ئێرانی ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی نزیکه‌ی  یه‌ک سه‌ده‌و نیوی رابردوو به لێشاو تورک‌و فارسی بۆ براوه‌و کورده‌کانی به زۆر کۆچێنراون.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …