شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / له شیراز هێرش کرایه سه‌ر کارمه‌ندانی برق

له شیراز هێرش کرایه سه‌ر کارمه‌ندانی برق

له شیراز به هۆی هه‌ڵمه‌تی بڕینی برقی ماڵانی قه‌رزار، پێکدادان له نێوان خه‌ڵک‌و کارمه‌ندانی برق هاتووه‌ته ئاراوه‌و کارمه‌نده‌کان لێدانی زۆریان خواردووه.

نه‌دانی پوڵی مانگانه‌ی برق له لایه‌ن ژماره‌یه‌‌ک له هاوڵاتییانی شارێکی سه‌ر به شیراز، به‌ڕێوه‌به‌ری برق ئه‌‌‌و شاره‌ی هاندا تا هه‌ڵمه‌تی بڕینی برقه‌کانیان ئه‌نجام بدات‌و ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی بۆ به‌ڕێبکات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت له گه‌یشتی کارمه‌ندان به‌و شوێنه‌و بڕینی کابلی چه‌ند ماڵ خه‌ڵک هێرشیان کردوونه‌ته‌ سه‌رو لێدانێکی زۆریان له کارمه‌نده‌کان داوه.

هه‌واڵده‌ری برق‌نیوز له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه چووار که‌س له کارمه‌ندانیان له‌و شاره به توندنی لێدانیان خواردووه‌و گله‌ییشی له پۆلیس کردووه که سه‌ره‌ڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ نه‌چوون به هانای کارمه‌ندانه‌وه‌،

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …