پێنج شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / کوردستان / ئه‌شکه‌وتێکی دێرین له ره‌به‌ت دۆزرایه‌وه

ئه‌شکه‌وتێکی دێرین له ره‌به‌ت دۆزرایه‌وه

له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ ی ره‌به‌ت ئه‌شکه‌وتێکی ئاویی دۆزراوه‌ته‌وه‌و به مه‌به‌ستی پشکنینی ناو ئه‌شکه‌وته‌که تیمێکی شاره‌زا له زانکۆی کوردستان‌ی سنه‌وه ره‌وانه‌ی ره‌به‌ت کراون.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و ئه‌شکه‌وته له شوێنی کارکردنی کرێکارانی شاره‌وانیی ره‌به‌ت هه‌ڵکه‌وتووه که ماوه‌یه‌که خه‌ریکی کارکردنن تێیدا، شوێنه‌که‌ی له گردی سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی ئه‌و شاره هه‌ڵکه‌وتووه‌و پێده‌چێت شوێنه‌وارێکی دێرین بێت.

به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان گروپه‌که توانیویانه تا نزیکه‌ی 30مه‌تریی ئه‌و ئه‌شکه‌وته پێش بچن‌و ده‌یان هۆڵ‌و لقی تێدا ببیننه‌وه. ئه‌شکه‌وته‌که له نزیک کانییه‌ک هه‌ڵکه‌وتووه که ئاوی خواردنه‌وه‌ی ره‌به‌ت دابین ده‌کات.

ره‌به‌ت شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شته له پارێزگای ورمێ‌و به ناوچه‌یه‌کی پڕئاوو گه‌شتیاریی ورمێ‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوه.

بابەتی هاوپۆل

افزایش شمار مبتلایان به کرونا در استان کردستان بسیار نگران کننده و خطرناک است

آمار مبتلایان بە ویروس کرونا در استان کردستان در حال افزایش است و این حالی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.