شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / میت ده‌یان ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌ش‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد

میت ده‌یان ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌ش‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه میت‌ی تورکیه زیاتر له 50ئه‌فسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی له چه‌ند شارو ناچه‌یه‌کی جیادا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌رکرد.

له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا ئه‌وه بۆ جاری یه‌که‌مه ده‌زگای میت‌ی تورکیه به شێوه‌ی به‌ربڵاو ده‌ست بداته‌وه گه‌ڕان‌و پشکنینی ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته. هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه پێده‌چێت ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان بێت دژ به فه‌تحوڵا گوله‌ن که ده‌وترێت خه‌ریکی دژایه‌تیی کردنی حکومه‌ته. جگه له‌و 50 ئه‌فسه‌ره وێڕای سه‌دان کاربه‌ده‌ستی تورکی تر له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن میت‌و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه له سه‌ر کار لابراون یا به‌رپرسایه‌تیی نزمتر له ئاستی خۆیان پێدراوه.

سه‌رچاوه‌که له زاری رۆژنامه‌ی حوریه‌ت‌ی تورکیه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه له یه‌ک کاتدا له 22شاری تورکیه ده‌ستی پێکردووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کان سه‌رۆکی پێشووی دژه تێرۆری ئیستانبوڵ له ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی ئه‌مڕۆی ئه‌و شاره‌یه.

له لایه‌کی تره‌وه‌و دژ به‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی ئه‌ردۆغان، چوار وه‌زیری کابینه ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه که پێده‌چێت له هاوپه‌یمانی CHP-MHP بن.

ناکۆکیی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی تورکیه به تایبه‌ت له ئاستی ئه‌منیدا زۆرجار ناڕه‌زایه‌تیی شه‌قامیشی به دواوه بووه‌و دوور نییه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ناکۆکییه‌کان شه‌قامی گه‌وره‌شاره‌کانی ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …