دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / له ورمێ سزای رۆژونه‌گرتن قه‌بر که‌ندنه

له ورمێ سزای رۆژونه‌گرتن قه‌بر که‌ندنه

له شاری ورمێ‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 3لاوی کورد به تۆمه‌تی جووڵانه‌وه‌ی ده‌میان له لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکران‌و به که‌ندنی 3 قه‌بر سزا دران.

دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به ناو شوێنه گشتییه‌کان‌و پشکنینی ده‌می هاوڵاتییانیان ده‌ستپێکرد، ده‌ستبه‌سه‌رکردن‌و سزادانی ئه‌وانه‌ش په‌ره‌ی سه‌ندووه که به رۆژوو نه‌بوون‌و ده‌میان جووڵاوه‌ته‌وه.

له هه‌واڵێک له‌و باره‌وه نیسان نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 6دووکانیان داخستووه که مۆڵه‌تی خواردن فرۆشتنیان نه‌بووه،هاوکات 3لاوی کوردی ورمێشیان به تۆمه‌تی خواردن ده‌ستبه‌سه‌رو دواتر له لایه‌ن دادگای ورمێ وه به که‌ندنی 3قه‌بر سزا دراون‌و سزاکه‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری به‌رپرسێکی ئه‌منیی پارێزگاوه رایگه‌یاندووه که‌سه گه‌ڕۆکه‌کانیان به نهێنیی به شوێنه گشتییه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و راپۆرتی ئه‌و که‌س‌و شوێنانه ده‌ده‌ن که رێوشوێنی رۆژوگرتن پێشێل ئه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو که له‌و ماوه‌دا هۆشدارییان به 50خواردنگه‌ی ناوشاری ورمێ داوه.

قه‌برکه‌ندن له شێوازه باوه‌کانی کۆماری ئیسلامییه بۆ سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی به رۆژو نابن، شایانی باسه دوێنێش له ناوشاری کرماشان هێزه ئه‌منییه‌کان به تۆمه‌تی رۆژونه‌گرتن قامچییان له 5لاوی ئه‌و شاره داوه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …