یه‌ك شه‌ممه‌ 25 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌کی کوردی ورمێ نادیاره

چاره‌نووسی هاوڵاتییه‌کی کوردی ورمێ نادیاره

دوای 50رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ربوونی به‌ندکراوێکی کورد به ناوی مه‌حمود جه‌نگی خه‌ڵکی ورمێ تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.هاوڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی ورمی به ناوی مه‌حمود جه‌نگی له 50رۆژ له‌وه پێشه‌وه له ماڵی خۆی له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌وره‌وانه‌ی ئیتلاعات له‌و شاره کراوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک له چاره‌نوسی له به‌رده‌ست نییه.

ئاژانسی هرانا، ئۆرگانی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوی کردووه‌ته‌وه  ناوبراو له دوای ده‌ستبه‌سه‌ربوونی هیچ پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا نه‌گرتووه‌و بنه‌ماڵه‌که‌شی وێڕای چه‌ندجار سه‌ردان بۆ ئیتلاعات نه‌یانتوانیوه هیچ زانیارییه‌ک به ده‌ست بێنن.

ده‌وترێت له سه‌ر تۆمه‌ت‌و هۆکاری گرتنی ناوبراویش هیچ زانیارییه‌ک له به‌رده‌ست نییه.

بابەتی هاوپۆل

ماوەی مەرەخەسیی یاسین کەنعانی درێژ ناکرێتەوە

دادوەری چاوەدێری زیندانی سەقز، لەگەڵ داواکاریی درێژکردنەوەی ماوەی مەرەخەسیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “یاسین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.