چوار شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / سه‌رپێڵ زه‌هاو، شاری دێرین‌و 90هه‌زار که‌سی بێ مه‌له‌وانگه‌یه

سه‌رپێڵ زه‌هاو، شاری دێرین‌و 90هه‌زار که‌سی بێ مه‌له‌وانگه‌یه

هاوڵاتیانی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو له رۆژئاوای پارێزگای کرماشان‌ ده‌ڵێن گه‌رما له‌و شاره‌ له ئێستادا رۆژانه ده‌گاته 50پله‌ی سه‌روو سفرو شاره‌که‌ش هیچ مه‌له‌وانگه‌یه‌کی نییه.

به گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ئه‌و شاره که له هه‌ره دێرینترین شاره‌کانی کرماشانه‌و ژماره‌ی دانیشتووانی 90،000که‌سه ده‌ڵێن به‌م رۆژگاره گه‌رمه که پله‌ی گه‌رما تا 50پله ده‌چێت خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ مه‌له‌کردن په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ناوچه سروشتییه‌کان‌و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو که‌س ناکرێت، چونکه شاره‌که یه‌ک مه‌له‌‌وانگه‌ی تێدا نییه.

چالاکانی سه‌رپێڵی ره‌خنه له‌وه ده‌گرن که حکومه‌تی ساڵانه له رێگه‌ی سنووری په‌روێزخانه‌وه که له نێوان ئه‌و شاره‌و له سه‌ر رێگای سه‌ره‌کیی تاران بۆ به‌غدا هه‌ڵکه‌وتووه‌و هاوسنووری شاری خانه‌قینی باشووری کوردستانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی 35ساڵدا مه‌له‌وانگه‌یه‌کی ئاساییان بۆ ئه‌و شاره دروست نه‌کردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …