یه‌ك شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / دوو لاوی تر له میاندواو خنکان

دوو لاوی تر له میاندواو خنکان

دوو لاوی خه‌ڵکی میاندواوو بۆکان به هۆی مه‌له‌کردن له ئاوێکی نزیک میاندواو که‌وتنه ژێر ئاوو گیانیان له ده‌ستدا.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان دوو لاوی کوردی خه‌ڵکی بۆکان‌و ئاوایی سۆگۆلی سه‌ر به میاندواو دوای ئه‌وه‌ی له ئاوێکی نزیک ئه‌و ئاواییه مه‌له‌یان کردووه به هۆی تیژبوونی ره‌وتی ئاوه‌که که‌وتوونه‌ته بن‌و خنکاون.

ده‌وترێت حه‌فته‌ی رابردووش رێبوارێک به هۆی به‌ربونه‌وه بۆ ناو ئه‌و کاناڵه‌و نه‌زانینی مه‌له‌ گیانی له‌ده‌ستدا. کاناڵی ئاویی سۆگۆلیی میاندواو کاناڵێکی گه‌وره‌یه‌و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه دروست کردووه‌و هێماو په‌رژینی وشیارکه‌ره‌وه‌ی نییه.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …