چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

7هێکتار له دارستانه‌کانی ره‌به‌ت له ناو بران

شارەوانیی رەبەت بە ناوی دوستکردنی شارۆچکەی پیشەسازی دەیهەوێت سەدان هیکتار لە دارستانەکانی شاری رەبەت لە ناو بەرێت‌و دەگوترێ کە ئەم دارستانانە لە نزیک گوندی هۆرمزاوێن تا ئێستا ئاماده‌کاری بۆ ه‌ناوبردنی 7هێکتار له رووبه‌ری دارستانه‌که کراوه.

بە پێی لێدوانەکانی چالاکانی ژینگە پارێزیی رەبەت، لەناوبردنی ئەم دارستانانە لە رێکەوتی 2714/04/25 وە دەست پێکراوە‌و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم چالاکوانانە لەناوبردنی ئەم دارستانانەیان ئیدانە کردووە و خوازیاری راگرتنی ئەم پرۆژەیەن.

 شایەنی باسە کە کردەوەی لە ناوبردنی دارستانەکانی سەردەشت‌و دەرووبەر ماوەیەکی زۆرە کە لە لایەن ناوه‌نده حکومیەکان و زەمین خۆران بە بیانوی فرۆشتن‌و سود وەرگرتن بەڕێوە دەچێ و تا ئێستا هەزاران هیکتار لەم دارستانانە لە ناو چوون.

 ئەوە لە حاڵێک دایە کە هیچ بەدواداچون لە لایەن ئیدارە و لایەنە پێوەندیدارەکان بۆ ئەم مەبەستە نەکراوە‌و هیچ رێگریەک لە بەرانبەر ئەم کردەوەیە ئەنجام نەدراوە. بە وتەی شاره‌زایانی بواری ژینگە، پانایی لەناوبردنی ئەم دارستانانە بە رادەیەکە کە سەردەشت دەباتە نێو مەترسی کارەساتێکی ژینگەییەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.