پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / به‌ڵگه‌ی ویکیلیکس: مه‌لا مسته‌فا له ژێر فشاری ئێراندا کۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول هێنا

به‌ڵگه‌ی ویکیلیکس: مه‌لا مسته‌فا له ژێر فشاری ئێراندا کۆتایی به شۆڕشی ئه‌یلول هێنا

بۆیه‌كه‌مجار به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه که تێیدا مه‌لا مسته‌فا باس له‌ هۆكاری‌ كۆتاییهاتنی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول‌ی كردووه‌و ددانی به‌وه‌دا ناوه كه‌ له‌ژێر فشاری‌ ئێراندا فه‌رمانی‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن.

به پێی به‌ڵگه‌یه‌ک که به‌تازه‌یی بڵاو بووه‌ته‌وه سێ رۆژ پێش ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی‌ ئه‌یلول، جیم هۆ گلاندی‌ په‌یامنێری واشینگتۆن پۆست، چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی‌‌دا ئه‌نجامداوه‌و که تێیدا باسی له‌وه کردووه‌ بارزانی‌ بێهیوابوه‌ له‌وه‌ی‌ شۆڕشه‌كه‌ په‌ره‌پێبدات‌و دۆزی‌ كوردیشی‌ به‌ بێئومێد وه‌سفكردوه‌.

ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌یه که كۆبونه‌وه‌ نێوان‌ بارزانی‌‌و هۆگلاند له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌وكاتی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌یروت تۆمار كراوه‌و سایتی ویكیلیكس بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ چاپی باشوری کوردستان له زاری‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌وه‌ بڵاویکردوەتەوە بارزانی‌ له‌باره‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلوله‌وه‌ دانیپێداناوه‌ كه‌ له‌ ژێر فشاری‌ ئێراندا بڕیاری داوه‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن‌و رووبکه‌نه ئێران.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه‌: بارزانی‌ داوای‌ به‌په‌له‌ی‌ له‌ ئه‌مریكا كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌رچیی له‌ده‌ست دێت بۆ پاراستنی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ ژینۆساید بكات درێغی نه‌کات. هاوکات ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که: هه‌ر له‌و كاته‌دا بارزانی‌ داوای‌ له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ مافی‌ په‌نابه‌ریی به‌ خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ بدات.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاتێك بارزانی‌ بڕیاری‌ كۆتاییهێنانی‌ شۆڕشی‌ داوه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڵێنیانداوه‌ نه‌چنه‌ ژێر فه‌رمانه‌كه‌ی‌ بارزانی‌و درێژه‌ به‌خه‌باتی‌ چه‌كداریی بده‌ن له‌ دژی‌ سوپای‌ عێراق. له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به ناونیشان‌و چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگانه نه‌کراوه.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …