چوار شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / ئه‌و شوێنانه‌ی ئامریکا نابێ به‌سه‌ریاندا بفڕێت

ئه‌و شوێنانه‌ی ئامریکا نابێ به‌سه‌ریاندا بفڕێت

دوای که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی جۆری MCH17ی وڵاتی مالێزی به سه‌ر ئاسمانی ئۆکراینی رۆژهه‌ڵات، نه‌خشه‌یه‌ک بڵاو بووه‌ته‌وه که تێیدا 16وڵات‌و ناوچه‌ی مه‌ترسیدار بۆ فڕین به تایبه‌ت فڕینی فڕۆکه ئامریکاییه‌کان ده‌ستنیشان کراوه.

له‌دوای پێکران‌و که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی مالێزی به ئاسمانی ئۆکرایندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فێدراڵی فڕۆکه‌وانیی ئامریکا ناوچه مه‌ترسیداره‌کان‌و هه‌ره مه‌ترسیداره‌کانی بۆ فڕینی فڕۆکه‌کانی ئامریکا دیاری کردووه‌ که برێتییه له 16وڵات‌و ناوچه‌ی مه‌ترسیدار که به‌زۆری برێتییه له وشکاییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ئافریقا.

ئه‌و 16وڵات‌و ناوچه مه‌ترسیداره دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو زۆنی سه‌ره‌کیی قه‌ده‌غه بۆ فڕین‌و ئه‌و ناوچانه‌ی شیمانه‌ی مه‌ترسییان لێده‌کریت، که برێتین له‌و شوێنانه:

ناوچه مه‌ترسیداره‌کان: ئیتیوپی، عێراق، لیبی، کۆره‌ی باکور، سۆماڵی‌و ئۆکراین؛ هاوکات ئه‌و ناوچانه‌ی شیمانه‌ی مه‌ترسییان لێ ئه‌کرێت برێتین له: ئه‌فغانستان، کۆنگۆ، سه‌نعا، ئێران، کێنیا، ماڵی، سوریه‌و یه‌مه‌ن.

س: واشینگتۆن پۆست

بابەتی هاوپۆل

ئەمریکا: 12 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بۆ دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی حیزبوڵا تەرخان دەکات

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 12 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بە هەر کەسێک دەدات کە زانیاری سەبارەت …