پێنج شه‌ممه‌ 4 ئازار 2021
ماڵەوە / کوردستان / جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق دەگەڕێتەوە باشوری كوردستان

جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق دەگەڕێتەوە باشوری كوردستان

سبەینێ شەممە 19-7-2014، جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە تەندروستییەكی باشەوە دەگەڕێتەوە خاكی هەرێمی كوردستان.
نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ18-7-2014، بڵاویكردەوە كە بەهۆی باشبوونی تەندروستیەوە، مام جەلال سبەینێ لە وڵاتی ئەڵمانیاوە، دەگاتەوە خاكی باشوری كوردستان و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم دانیشتووانی باشوری كوردستان و عیراق كرد.

دوابەدوای ئەو بەیاننامەیە قوباد تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە راگەیاندنەكانی وتووە كە، هەواڵكە راستە و وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەو هەواڵە، پیرۆزبایی لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بە گشتی خەڵكی باشوری كوردستان و سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق كرد.

بابەتی هاوپۆل

دست کم ٢٣ معترض در درگیری های اخیر در سیستان و بلوچستان کشته شدند

به گزارش کمپین حقوق بشر ایران؛حداقل بیست و سه نفر از معترضین در استان سیستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.