دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ده‌‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن وه‌رزێڕێکی مهابادییه‌وه 5 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

ده‌‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن وه‌رزێڕێکی مهابادییه‌وه 5 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

به هۆی ده‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن و‌رزێڕێکی خه‌ڵکی ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شان له سه‌ر رێگه‌ی مهاباد بۆ میاندواو، مینه‌که له ناو ماڵی ئه‌و وه‌رزێڕه ته‌قییه‌وه‌و له ئاکامدا کوڕێکی گیانی له‌ده‌ستداو خۆی‌و سێ که‌سی تر له ئه‌نجامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ته‌قینه‌وه‌که دوای ئه‌وه روویداوه وه‌رزێڕێکی خه‌ڵکی ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شان‌ی مهاباد له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی مینێک له شێوه‌ی قوتو بردوویه‌ته‌وه ماڵ‌و هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی داوه‌و دوای چه‌ند ده‌ستکاریکردنێکی پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆی له ژیاندا ماوه‌و کوڕێکی ته‌مه‌ن 23ساڵی گیانی له‌ده‌ستداوه. جیا له‌و دوو که‌سه، سێ ئه‌ندامی تری بنه‌ماڵه‌که‌س بریندار بوون‌و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.

ده‌وترێت برینی دوو که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ قورسه‌و پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا له ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان.

 

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …