سێ شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / له ئیلام حه‌فتانه پیشانگای حیجاب به‌ڕێوه‌‌ ئه‌چێت

له ئیلام حه‌فتانه پیشانگای حیجاب به‌ڕێوه‌‌ ئه‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له شاری ئیلام پیشانگایه‌ک به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌کردن بۆ په‌‌چه‌و پۆششی ئیسلامی به ناوی ‘حیجابی ئاسان’ به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و پارێزگایه‌ش رایان گه‌یاندووه پیشانگاکه حه‌فتانه به‌ڕێوه ده‌چێت.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان بڕیار وایه پیشانگاکه به شێوه‌ی حه‌فتانه‌و به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به کولتوری حیجاب‌و به‌رگرتن به ئازادیی پۆشش له شوێنه گشتییه‌کانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کولتوری ئیلام رایگه‌یاندووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیشانگای کراوه له پارک‌و قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

بڕیار وایه له پیشانگاکه‌دا به بڵاوکردنه‌وه‌ی پۆستێرو بیلبۆردی گه‌وره‌و دانانی بانگبێژی تایبه‌ت به قسه کردن له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی حیجاب بنه‌ماڵه‌کان‌و کچان هانبدرێن بۆ پاراستنی حیجابیان.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …