چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

-٠- / به‌هار حسه‌ینی

پاڵتۆیێک بە لێوار پردێکەوە

شۆڕدەبیتەوە و دەڕشێتەوە

کۆڵتێک سوار دەبێ و

جگەریێک ساڵانێکی زۆر

سووتووەکەی دەرژێنێتە دەریا،

 

دەمیاوێنی پشیلەیێک و

چرنۆک لە بیرەوەری دەگرێت

زەوی و هێڵەکانی تا دوگمەی ژێر مل

هاتوون،

 

 

شەمەندەفەرێک رێ دەکوێ

بیر لە وێنەی سەربازێک دەکەمەوە

کە کچێک ماچ دەکا

من بەرەو هیچ کوێ بلیتێک ناکڕم

ماچەکانم دەدەمە سەگێک

کە کلکە سووتەم بەدەوردا دەکات و،

 

هەموو ئەم شیعرە دەسڕمەوە و

لە نوێیە دەنووسم:

 

من وڵاتمم دەوێ

باشارەزا بم خۆم لە کوێ بە رێ بکەم.

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.