چوار شه‌ممه‌ 18 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام هه‌ڵبژێردران

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام هه‌ڵبژێردران

دوای دوو رۆژ کۆبونه‌وه‌ی شۆرای شاری مه‌ریوان‌و ئه‌نجومه‌نی شانۆی پارێزگای سنه، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌و شاره هه‌ڵبژێردران.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له مه‌ریوانه‌وه، ئه‌ڕۆ سێشه‌مه بۆ رۆژی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوان شۆرای ئه‌و شاره‌‌و ئه‌نجومه‌نی شانۆی پارێزگای سنه له شۆرای شار به‌ڕێوه‌ چوو لای ئێواره به هه‌‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆ له‌ مه‌ریوان کۆتایی پێهات.

به پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌رپرسی فێستیڤاڵ فاتێح بادپه‌روا به‌رپرسی گروپی شانۆی باران‌و هاوکارانیشی برێتین له که‌ژاڵ راستبین، جه‌ماڵ ئیمانی، سامان عه‌بدیان، مدریک قادری‌و شاهۆ مه‌حودی‌و که‌ریم خاوه‌ری‌و نامێق خودایار.

بڕیار وایه  نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام مانگی ره‌زبه‌ری داهاتوو له مه‌ریوان به به‌شداریی 40گروپی شانۆ له ناوخۆی ئێران‌و ده‌یان گروپی تر له شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌کانی ئه‌و شاره هه‌موو جیهان به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …