دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ئێرانیه‌کان له بری عێراقیه‌کان خۆپیشاندان رێکئه‌خه‌ن

ئێرانیه‌کان له بری عێراقیه‌کان خۆپیشاندان رێکئه‌خه‌ن

له کاردانه‌وه به هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان ژماره‌یه‌ک ئێرانیی ده‌ره‌وه بانگه‌وازی به‌ڕێو‌ه‌چوونی خۆپیشاندانیان بڵاو کردووه‌ته‌وه.

ئه‌گه‌رچی هه‌وله‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی‌و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نیا باشووری گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له عێراق، حکومه‌ت‌و خه‌ڵکی ئێران کاردانه‌وه‌یان نیشانداوه‌و له نوێترین حاڵه‌تیشدا، بانگه‌وازێکیان ل سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و بانگه‌وازیی ئێرانیه‌کانیان کردووه به‌شداری خۆپیشاندان بن بۆ دژایه‌تیکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی.

بانگه‌وازه‌که وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک کچی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌و نه‌خشه‌ی پارێزگای سنه‌ی له سه‌ره‌و رێکه‌وته‌که‌شی به هه‌ڵه نووسراوه سێشه‌مه 16.07.2014.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …