پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / ئێران له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بنکه‌ی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه

ئێران له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بنکه‌ی تایبه‌ت ده‌کاته‌وه

قاسم سلێمانی به‌رپرسی سپای قودس‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران که له ئێستادا ئه‌رکی پاراستنی کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست‌و باشووری عێراق‌ی پێ سپێردراوه به تازه‌یی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌‌غدا بنکه‌یه‌کی تایبه‌تیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه‌کانی خۆی له عێراق کردووه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌به‌غداوه‌ به‌  سایتی سپی‌میدیا ی راگه‌یاندووه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز به‌ نهێنی جێگایه‌کی تایبه‌تیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ بنکه‌ی قاسمی سلێمانی.

به‌رپرسی سپای قودس ی کۆماری ئیسلامی که تایبه‌ته به هێزه‌کانی سپا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ سلێمانی ئه‌م بنکه‌یه بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی ‌هێزه‌کانی ئێران له‌ عێراق به‌کارده‌هێنێت که‌ مه‌زنده‌ ده‌کرێت 8 هه‌زار چه‌کدار بێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌شداریکردن له‌و ژووره‌ عه‌ملیاته‌ هاوبه‌شه‌ عێڕاق–ئێرانیه‌ که‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی سه‌ربازی پایه‌ به‌رزی عێڕاق‌و ئێران تیایدا به‌شدارن‌و به‌رپرسن له‌هه‌موو پلانه‌کانی سووپای عێراق له‌ نێویشیاندا ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی له‌دوای رووداه‌وه‌کانی موسڵه‌وه‌ چه‌کیان هه‌ڵگرتووه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ له‌هێرشی چه‌کدارانی داعش.

سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌کانی ئێران له‌ چه‌ند یه‌که‌یه‌ک پێک هاتوون، له‌وانه‌ یه‌که‌یه‌کیان بۆ رێکخستن‌و راهێنانی چه‌کداره‌ خۆبه‌خشه‌ شیعه‌کانن که‌ تازه‌ چه‌ک هه‌ڵده‌گرن. یه‌که‌یه‌کی تریان ئه‌فسه‌ری تایبه‌تی ئێرانین به‌شدارن له‌ نه‌خشه‌ی به‌رگری‌و هێرشی سوپای عێراق که‌ ده‌یکاته‌ سه‌ر چه‌کدارانی داعش. یه‌که‌یه‌کی تریان هێزێکی رێکخراوی مه‌شقپێکراوی ئاست به‌رزن که‌ به‌کارده‌هێنرێن‌‌و به‌ هه‌ندیك چالاکی‌و شه‌ڕی تایبه‌تی هه‌ستیار. هێزێکیشیان دابه‌شکراون به‌سه‌ر مه‌زاره‌ پیرۆزه‌کانی شیعه‌کاندا.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …