دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تورکیه کۆده‌بێته‌وه

مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تورکیه کۆده‌بێته‌وه

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23پووشپه‌ڕ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته عه‌بدوڵا گویل‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی له سەردانی تورکیادا لەگەڵ عەبدوڵا گوڵ سه‌رکۆمارو سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووه‌وه. بەپێی سەرچاوە دیبلۆماسییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی‌و شاندی یاوەری که پێکهاتوون له  جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی ھەورامی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی، وەزیری دارایی رێباز محەمەد لە دەستپێکی سەردانەکەی سەرەتا سەعات 2ی پاش نیوەرۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ لە کۆشکی چانکایا کۆبوونه‌وه.

 دواتر شاندی هه‌رێم لە کاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووه‌وه. ده‌وترێت ته‌وه‌ری دانیشتنه‌که لێکدانه‌وه‌ی دوایین گۆڕانکارییه‌کانی عێراق‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و تورکیه‌ به تایبه‌ت په‌‌ره‌دان به لایه‌نه ئابوورییه‌کانی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه بووه.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …