یه‌ك شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2018
ماڵەوە / کوردستان / خۆڵێکی خه‌س له رۆژهه‌ڵات ئه‌بارێت

خۆڵێکی خه‌س له رۆژهه‌ڵات ئه‌بارێت

له دوێنێ دووشه‌مه‌وه خۆڵبارین شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌و له چه‌ند شار ره‌وشی هاتوچۆ په‌کی که‌وتووه.

که‌شناسیی کرماشان له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌که توانای بینینی بۆ 500میتر که‌مکردووه‌ته‌وه‌و له شاری قه‌سری شیرین‌ی سه‌ر سنووری باشووری کوردستان که‌مترین ئاستی خۆیه‌تی، ئه‌وه له حاڵێکدایه توانای بینین له حاڵه‌تی ئاساییدا 10هه‌زار میتره‌و ئه‌و ستاندارده 9500میتری که‌م کردووه.

له‌و باره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی قه‌سرین شیرین داوای له هاوڵاتیان کردووه نه‌خۆش‌و منداڵان‌و که‌سانی به‌ته‌مه‌ن له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه.

بڕیاره ته‌و‌وتۆزی هه‌وای رۆژهه‌ڵات تا سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.

بابەتی هاوپۆل

افتخار افرینی جوانان کرد برای کردستان

در مسابقات کشوری کاراته که در شهر سنندج برگذار شد، در سبک “کیوکوشین” کاراته، تیم …