پێنج شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2020
ماڵەوە / کوردستان / روداوی هاتوچۆ له سه‌ر رێگه‌ی قه‌سر_ سه‌رپێڵ دوو قوربانیی لێکه‌وته‌وه

روداوی هاتوچۆ له سه‌ر رێگه‌ی قه‌سر_ سه‌رپێڵ دوو قوربانیی لێکه‌وته‌وه

ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه 23پووشپه‌ڕ له سه‌ر رێگای قه‌سری شیرین بۆ سه‌رپێڵ زه‌هاو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پژۆ405 تووشی روداوی هاتوچۆ بوو له ئاکامیدا شۆفێری ماشینه‌که گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رنشینی ماشینه‌که‌ش به توندی بریندار بوو.

رووداوه‌که له چوارڕێیانی قه‌ره‌بڵاغ بووه‌و به هۆی تێکچونی کۆنترۆڵی ماشینه‌که‌و دواجار پیاکێشانی بووه به به‌ربه‌ستی ته‌نیشت رێگاو گیانله‌د‌ستدانی شۆفێره‌که. به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی زاگرۆس پۆست سه‌رنشینی ماشینه‌که‌ گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رپێڵ‌و ئێستا له ژێر چاودێریی پزیشکیدایه.

 

بابەتی هاوپۆل

افزایش شمار مبتلایان به کرونا در استان کردستان بسیار نگران کننده و خطرناک است

آمار مبتلایان بە ویروس کرونا در استان کردستان در حال افزایش است و این حالی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.