سێ شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / ئایا به‌دواداچوون بۆ فیلمی سێکسی مرۆڤ توشی ئێعتیاد ئه‌کات؟

ئایا به‌دواداچوون بۆ فیلمی سێکسی مرۆڤ توشی ئێعتیاد ئه‌کات؟

له رووی پزشکییه‌وه، خووگرتن به سه‌یرکردنی کلیپ‌و وێنه‌ی سێکسی مێشکی مرۆڤ ده‌خاته حاڵه‌تێکی مه‌ترسیداره‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له بریتانیا نیشانی داوه به‌دواداچون‌و خوگرتن به بینینی وێنه‌و ڤیدیۆی سێکس چه‌ند به‌شێک له مێشک ئه‌وروژێنێت که کاری رۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه په‌ک ئه‌خات‌و کاته‌کانی به شێوه‌یه‌کی ناباوه‌ڕانه به فیڕۆ ئه‌دات، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش هاوشێوه‌ی که‌سێکی توشبوو به ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه،که له کاتی بینینی ماده‌ی هۆشبه‌ردا کات‌و کۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات. پزیشکه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێسکه‌نی مێشکی چه‌ند که‌سی تووشبوو به بینینی وێنه‌ی سێکسیان له‌گه‌ڵ ئێسکه‌نی که‌سانی ئاسایی به‌راور کردووه‌و به‌و ئاکامه گه‌یشتوون.

یه‌که‌م توێژنینه‌وه‌یه‌ک که له سه‌ر مێشکی خووگرتووه سێکسیه‌کان کراوه ئاماژه بۆ لێکچونێکی زۆر ئه‌کات له گه‌ڵ خووگرتووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر. سایتی بی‌بی‌سی راپۆرتێکی له‌و باره‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌کرێت ناوی خووگرتوان به دیمه‌نی سێکسی بنرێت ‘موعتاد’ رای جیاواز هه‌یه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ، توێژه‌رانی زانکۆی که‌مریج له بریتانیا کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌یان له سه‌ر مێشکی 19که‌سی خوگرتوو به بینینی فیلمی سێکس ئه‌نجام داوه‌و به لێکدانه‌وه‌ی ئێسکه‌نه‌کانی مێشکی ئه‌و 19که‌سه به‌وو ئاکامه گه‌یشتوون که له کاتی بینینی فیلمی سێکسیدا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له مێشکیاندا رووده‌دات که مێشکی که‌سانی خووگرتوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر له کاتی بینینی ماده‌ی هۆشبه‌ردا به‌سه‌ریدا دێت.

ئه‌ راپۆرته ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوود دوو که‌س له‌و 19که‌سه به هی تووشبوون به بینینی فیلمی سێکس کاره‌کانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها چوار که‌شیان وتویانه له ئاکامی توشبون به بینینی فیلمی سێکسی سه‌ریان له مه‌لها(شوێنی له‌شفرۆشی) ده‌رهێناوه.

هاوکات هه‌موو ئه‌و که‌سانه مێشکیان به ته‌واوی له ناو پلان‌و ره‌فتاری سێکسیدایه، به‌ڵام روون نییه ئایا وه‌ک جگه‌ره‌کێشه‌کان که خووگرتووی سیکۆتینن، ئه‌چنه ریزی خووگرووته‌کانه‌وه یان نا.

هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ران پێیان وایه شێوازی ره‌فتاری ئه‌و که‌سانه زیاتر هاوشێوه‌ی وه‌سواس(=Obsession) یا زاڵنه‌بوون به سه‌ر خۆ دان.

توێره‌رانی زانکۆی که‌مریج بۆ بینینی چالاکیی مێشکی ئه‌و که‌سانه له کاتی بینینی فیلمی سێکسدا سودیان له سکه‌نی MRI وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ش برێتی بووه له به‌راوردی نێوان ئه‌و چه‌ند که‌سه‌و که‌سانی ئاسایی، دواجار ئه‌و راپۆرته که له چاپکراوه‌ی PLoS Oneدا بڵاو بووه‌ته‌وه نیشانی داوه له مێشکی ئه‌و که‌سانه‌ی فیلمی سێکییان بینیوه سێ به‌ش چالاکتر بووه‌ له که‌سانی ئاسایی‌و ئه‌و ره‌فتاره‌ش هاوشێوه‌ی که‌سانی خوگرتووه به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و کاته‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بینن.

سه‌رچاوه‌که له زاری دوکتور والری وون مامۆستای زانکۆی که‌مریج‌ه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘ئه‌وه یه‌که‌م توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانییه‌ له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ئازار له‌و ره‌فتاره ئه‌بینن، به‌ڵام پێموانییه له ئێستادا بتوانین ئه‌و که‌سانه به ‘خوگرتوو’ ناوببه‌ین.’

خاتوو وون هه‌روه‌ها وتویه‌تی: ‘ئێمه نازانین که چالاکیی زیاتری ئه‌و به‌شانه‌ی مێشک ئاکا ئاامی هه‌ڵسوکه‌وتی جنسیی که‌سه‌که‌یه یا ته‌نیا کاریگه‌ریی بینینی فیلمی سێکسییه؛ وڵامدانه‌وه به‌وه‌ زۆر ئه‌سته‌مه. بۆ توشبون به ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی که‌م‌و زۆر خێرا به‌کاری ئه‌هێنن ئه‌گه‌ری توشبونیان پێی زیاتر، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له به‌رده‌ست نییه تا ئه‌و رێسایه له سه‌ر توشبون به بینینی فیلمی سێکسیش پشتڕاست بکاته‌وه.’

له لایه‌کی تره‌‌وه پاولا هاڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی چاره‌سه‌رکردنی به‌دواداچون‌و توشبونی جنسی رایگه‌یاندووه ئینتێرنێت به شێوه‌یه‌کی بێڕکابه‌ر کاریگه‌ریی له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی جنسیی خه‌ڵک هه‌یه.

ناوبراو به بی‌بی‌سی وتووه: ‘ئه‌وه‌ی ده‌یبینین زیادبونی  ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌یه که ناتوانن ره‌قبوونی ئه‌ندامی نێرینه‌یان رابگرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی جنسییان به بینینی فیلمی سێکس له ناو چووه‌، بۆیه له سه‌ره‌تای هاوڕێیه‌تیی جنسی یا پێکه‌وه‌ژیانه‌وه ناتوانن به شێوه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریان جووتبن.’

خاتوو هاڵ هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی: ‘خوگرتن به بینینی فیلمی سێکسی خه‌سارێکی گه‌وره‌ی له پێوه‌ندیی نێوان هاوبه‌شه جنسییه‌کان داوه‌. درۆو دوڕویی‌و نه‌بونی مه‌یلی پێویست بۆ دروستکردنی پێوه‌ندیی جنسی هه‌مووی ئاکامی ئه‌و دیارده‌یه.’ ناوبراویش له کۆتاییدا وتویه‌تی: ”به‌وحاله‌وه هێشتا زووه ناوی ‘توشبوه’ له‌و که‌سانه بنێین.’

بابەتی هاوپۆل

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هەرەشە لە کۆڵبەران دەکەن

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانیان بانگهێشت کردوەو هەرەشەیان لێکردون‌و پێیان راگەیاندون کە …