سێ شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / که‌رکوک: 50 قوربانی له یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی یه‌ک مانگی رابردوو

که‌رکوک: 50 قوربانی له یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی یه‌ک مانگی رابردوو

یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیی ناوچه‌ی یه‌کی حوزێرانی که‌رکوک له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردودا نزیکه‌ی 50که‌سی له بازگه‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌ی نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره کرده قوربانی که زۆربه‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی پێکهاته جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره‌ن.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه لانیکه‌م 30که‌س له‌و هاوڵاتییانه که برێتین له 6که‌س له هێزه‌کان‌و 24هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 20که‌سی تریش بریندارن که بینی هه‌ندێکیان قورسه.

جۆری ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوه‌که کیا بووه‌ به‌ڵام ناسنامه‌ی که‌سی خۆکوژ هێشتا روون نییه.

وێنه: یه‌کێک له بازگه‌کانی باشوری که‌رکوک، زاگرۆس پۆست

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …