پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / سپای پاسداران له ماکۆ بۆ روبه‌ڕوبونه‌و‌ی حزبه کوردیه‌کان ئه‌ندام گیری ده‌کات

سپای پاسداران له ماکۆ بۆ روبه‌ڕوبونه‌و‌ی حزبه کوردیه‌کان ئه‌ندام گیری ده‌کات

سپای پاسداران له شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ بانگه‌وازی دامه‌رزاندنی چه‌کداری له‌ناو هاوڵاتییانی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌کانی سه‌رسنوری باکوری کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و داوای لێکردون دژ به حزبه کوردییه‌کان چه‌ک هه‌ڵبگرن.

به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه سپای پاسداران له بانگه‌وازێکی نوێیدا داوای له خه‌ڵکی شارو ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ماکۆ کردووه دژ به حزبه کوردیه‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی چه‌ک هه‌ڵبگرن. سایتی نیسان‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه بڵاوی کردوه‌ته‌وه: ‘سپای پاسداران به بڵاوکردنه‌و‌ه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه هه‌وڵ ئه‌دات هاوڵاتیان رازی بکات ببنه ئه‌ندام له رێکخراوه‌کانی به‌سیج‌و سپاو دژ به حزبه کوردیه‌کانی نه‌یاری رژیم هاوکارییان بکه‌ن.’

له بانگه‌وازه‌که‌دا وێڕای هه‌ڕه‌شه له لایه‌نگرو ئه‌ندامانی حزبه کوردیه‌کان‌و روو له خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه هاتووه: ‘داوا له خه‌ڵک‌و هۆزه جه‌نگاوه‌ره‌کانی ماکۆو ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین له‌وه زیاتر بێعه‌داله‌تیی نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی قبوڵ نه‌که‌ن‌و له پێناو پاراستنی ناموس‌و غیره‌ت‌و ماڵ‌و گیان‌و رۆڵه‌کان‌و ئاوو خاکیان چه‌ك هه‌ڵبگرن‌و تا له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان وچان نه‌ده‌ن’.

پێشتر هه‌واڵی ئه‌ندام گیریی سپای پاسداران له ده‌وروبه‌ری کرماشان بۆ ئه‌گه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش‌و به‌شداربوون له شه‌ڕی عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌و باره‌وه تا ئێستا لانیکه‌م 24ئه‌ندامی سپای پاسداران له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا کوژراون. وه‌ک ناسنامه‌ی به‌شێک له‌و کوژراوانه ده‌رکه‌وتووه، هاوڵاتیی کوردی تێدا نییه.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …