دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ئیتلاعات گوشاری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌کان زیاد کردووه

ئیتلاعات گوشاری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌کان زیاد کردووه

له یه‌ک مانگی رابردووداو دوای گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق‌و باشووری کوردستان، کۆماری ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی میلیتاریزه‌‌تر کردووه‌ته‌وه‌و له چه‌ند شوێنی تایبه‌ت هێزو بنکه‌ی سه‌ربازیی زۆری جێگیر کردووه، له ناو شاره‌کانیش گوشاری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌و که‌س‌وکاری پێشمه‌رگه‌ زیاتر کردووه.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له رۆژانی رابردوودا هێزه‌کانی ئیتلاعات‌ له شاری مه‌ریوان ته‌له‌فونیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حزبی دێموکراتی کوردستان به ناوی ‘حسه‌ین فه‌تحی’ ناسراو به حسه‌ینه سوور کردووه‌و داوایان له که‌سوکاری کردووه کوڕه‌که‌یان رازی بکه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ریوان.

به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه که‌سوکاری ناوبراو بۆ کاتژمێر 10:30سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.

سه‌رچاوه‌یه‌کی تر له‌وباره‌و به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه ته‌له‌فون کردنی ئیتلاعات بۆ بنه‌ماڵه‌‌و که‌س‌وکاری پێشمه‌رگه بووه‌ته دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌و ئه‌وه‌ش دوای ئاماده‌باشی هێزه‌کانی سپای پاسداران دێت له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …