دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / لایه‌ن‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات پشتگریی راپرسیی باشوور ئه‌که‌ن

لایه‌ن‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات پشتگریی راپرسیی باشوور ئه‌که‌ن

هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی له سه‌ر جیابونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق، وڵات‌و لایه‌نه‌کانی ناوچه‌و جیهانی دابه‌شکردووه به سه‌ر دوولایه‌نی هاوڕاو دژبه‌رداو له‌و ناوه‌دا زۆربه‌ی که‌سایه‌تی‌و لایه‌ن‌و رێکخراوه‌و حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ جیابونه‌وه‌ی باشوور له عێراق‌و راگه‌یادندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌ربڕیوه.

له ماوه‌ی رابردوداو دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان له عێراق، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به کرده‌وه توانی کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بکات که پێشتر به ‘ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم’ ناسرابوون، جێگیرکردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌و دڵنیایی به‌خشینی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی باشووری کوردستان له پاشه‌کشێنه‌کردن‌و هه‌وڵه‌کان بۆ راپرسی له سه‌ر دیاریکردنی چاره‌نوسی که‌رکوک‌و جیابونه‌وه له عێراق پشتیوانیی رۆژهه‌ڵاتیه‌کانی به دوای خۆیدا هێناو هه‌ریه‌که له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌‌ی شۆڕشگێر، حدکا، پارتی ئازادیی کوردستان‌، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان‌و چه‌ند لایه‌ن‌و که‌سایه‌تی‌و رێکخراوی تر پشتگرییان له جێگیرکردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ تازه ئازادکراوه‌کانی باشووری کوردستان کردووه‌و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان به مافێکی ر‌ه‌واو به‌جێ زانیوه له‌م قۆناغه‌دا.

تێکڕای راگه‌یه‌نراو‌ه‌کان رێزگرتن له ویست‌و داخوازیی خه‌ڵکی باشووری کوردستانیان به پێویست زانیوه‌و داوای یه‌کڕیزی‌و پاراستنی ته‌بایی ناوماڵی کوردیان کردووه‌ته‌وه له باشوورو ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوکارییه‌کی پێویست بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئه‌‌گه‌ری پێویستدا ده‌ربڕیوه.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …