سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

له سنوری پیرانشار ته‌قه له کۆڵبه‌ره‌کان کرایه‌وه

دوو هاوڵاتیی خه‌ڵکی ئاوایی ‘کۆنه‌لاجان’ له ناوچه‌ی پیرانشار به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی سنورپارێزی کۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی بریندار کراون‌و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێرن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی ئەیوب سۆفی محەممەدی، تەمەن ٣٧ ساڵ و كوڕی وەستا حوسێن‌و مراد ئیبراهیمی، تەمەن ٢٢ ساڵ لە كوێستانەكانی”گەلی حاجی برایم”‌ی سەر بە پیرانشار بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانەوە بریندار بوون. ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی كۆڵبەری روویان لەسنوورەكان كردبوو.

 ئەیوب و حوسێن بە مەبەستی چارەسەریی بردرابوونەوە نەخۆشخانەی قەزای چۆمان لەهرێمی كوردستان و دواتر بە هۆی سەختی برینەكانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هەولێر كراون.

ساڵانە بە سەدان كۆڵبەری كورد دەبنە قوربانیی دەستی هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران‌و لەو پەیوەندییەشدا هیچ ناوەندێک خۆی بە بەرپرسیار نازانێ‌و خوێنی ئەو كۆڵبەرانە بە فیڕۆ دەچێت.

بێجگە لە دەستڕێژی گولەی هیزە چەکدارەکان، كەوتنە سەر مین، سەرمابردوویی، خنكان لەئاوو هەڵدێران ‌و دەیان رووداوی دیکە، ئەو مەترسیانەن كە بە بەردەوامی هەڕشە لەگیانی كۆڵبەران دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.