سێ شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ئێران: دابه‌شبوونی عێراق خه‌سار به هه‌موو ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت

ئێران: دابه‌شبوونی عێراق خه‌سار به هه‌موو ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت

حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ کاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی یه‌کڕیزیی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی که‌نداوی کردو له رۆژانی رابردوودا چاوی به ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات که‌وتووه‌و به‌شی زۆری قسه‌کانی تایبه‌ت بووه به بارودۆخی عێراق.

عه‌بدوڵاهیان له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌وڵی جیابونه‌وه‌ له عێراقی گرێداوه به دیارده‌ی تێرۆرو توندوتیژیی ئایینی‌و داوای کردووه ئیمارات له هه‌ڵوێستی دژایه‌تیکردن له‌گه‌‌ڵ هه‌وڵی دابه‌شبونی عێراق هاوهه‌ڵوێستی ئێران بووه.

ناوبراو وتویه‌تی وڵاته‌که‌ی دڵنایه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی عێراق خوازیاری دابه‌شبونی وڵاته‌که‌یان نین‌و پێداگریی له سه‌ر یه‌کگرتوویی عێراق ده‌که‌نه‌وه.

پێگه‌ی ئینتێرنێتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له زاری راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراته‌وه‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه وڵاته‌که‌ی ئه‌ویش پێداگریی له سه‌ر یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌کاته‌وه، له حاڵێکدا پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ پشتیوانیی ئیماراتیان بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان بڵاو کردبووه‌وه.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانی ئه‌مڕۆی ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ کوه‌یت‌یش کردووه‌و له زاری ئه‌وه‌وه هاوهه‌ڵوێستیی کوه‌یت‌ی بۆ یه‌کپارچه مانه‌وه‌ی عێراق دووباره کردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش تاکه سه‌رچاوه‌که‌یه که ئاکامی قسه‌کانی به‌رپرسه کوه‌یتیه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه بڵاو کردووه‌ته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …