چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئوردون هێرشی کرده سه‌ر ئاواره رۆژهه‌ڵاتیه‌کان

شه‌وی رابردوو هێزێکی ئه‌رته‌شی ئوردون هێرشی کرده سه‌ر ئاواره کوره‌کانی رۆژهه‌ڵات‌ له سه‌ر سنوری عێراق‌‌و به به‌کارهێنانی چه‌کی قورس ئه‌و سنووره‌ی کۆنترۆڵ کرد.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست شه‌وی رابردوو هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئوردون هێرشی کرده سه‌ر كوردانی رۆژهەڵات شەوی رابردوو هێزێكی چەكداری سوپای ئوردون بە به‌کارهێنانی تانک سنوری نێوان عێراق‌و ئورودن‌و دەروازەی سنوریی عێراقی كۆنترۆڵ کرد.

له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا خەبات محەمەدی، یەكێك لەو كوردانەی رۆژهەڵات رایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش بۆ سه‌ر ژیانمان زۆر بوو، نیوەرۆی دوێنێ دوشەممە لەلایەن هێزه‌کانیعێراقەوە بۆ بۆشایی سنوریی نێوان ئوردۆن‌و عێراق لەنزیك ترێبیل بەڕێكراین كە ناوچەیەكی ئارامه، بەڵام پاش كاتژمێر 12 شەوی رابردوو هێزێكی ئوردونی بە تانک‌و چەكی قورسەوە هاتنە سەرمان‌و بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ كردین‌و پاش ئەوەی دەستیان بەسەر خێمە‌و كەلوپەلەكانماندا گرت رەوانەی سنوری عێراقیان كردینەوە.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئێستا هێزی ئورودن دەستی بەسەر دەروازەی سنوری عێراق لەو ناوچەیە گرتووە‌و وەك ناوچەی شەڕ مامه‌ڵه‌ی لەگەڵدا دەكات. ئێمە نزیكەی 100 كەس دەبین كە زۆربەیان ژن‌و منداڵن‌و ئێستا لە دۆخێكی زۆر دژواردا دەژین‌و لە ناوچەیەكداین كە ئەگەری هێرشی داعشمان لەسەرە‌و ژیانمان لەمەترسیدایە.

خەبات محەمەدی داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە رێگەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ‌و حكومەتی ئوردون هەیانە هەوڵبدەن حكومەتی ئورودنی ئەوان بگرێتەخۆی‌و پەنایان بدات. كوردانی رۆژئاوای سنوری ئوردون سوریا پێشتر لە كەمپی وەلید نیشتەجێكرابوون كە لەترسی هێزەكانی داعش بەرەو ناوچەی رەتەبە‌و ترێبیل گوازرانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.