دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / خه‌ڵکی چه‌ند ئاوایی ده‌وروبه‌ری ره‌به‌ت داوای یارمه‌تیی ئه‌که‌ن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر

خه‌ڵکی چه‌ند ئاوایی ده‌وروبه‌ری ره‌به‌ت داوای یارمه‌تیی ئه‌که‌ن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر

خه‌لکی گونده‌کانی ده‌شتێ‌و پاراستان‌و نواوێ‌و پاشبه‌رد، سه‌ر به‌شاری ره‌به‌ت داوای هاوکاری له‌خه‌لک ده‌که‌ن که‌ به‌هانایانه‌وه‌ بچن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره که له شاخه‌کانیان به‌ربووه. به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئاگرێکی گه‌وره شاخه‌کانی ده‌شتێ‌و پاراستان‌و نواوێ‌و پاشبه‌رد، سه‌ر به‌شاری ره‌به‌ت‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکی ده‌ستبه‌جێ بۆ کوژاندنه‌وه‌ی چوونه‌ته شاخه‌کان به‌ڵام ئاگره‌که زۆر گه‌وره‌یه‌و داوای یارمه‌تییان له هاوڵاتییان کردووه به هانایانه‌وه بچن.

ده‌وترێ ئێواره‌ی ئه‌‌مڕۆ دارستانه‌کانی ئه‌و چوار گونده‌ به‌ هۆی ده‌رگیری نێوان هێزه‌کانی سپای پاسداران‌و چه‌ندین چه‌کداری نه‌ناسراو گڕی گرتووه‌ ، خه‌لکی ئه‌و گوندانه‌ش داوا له‌ خه‌لکی ره‌به‌ت‌و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن که‌ به‌ هانیانه‌وه‌ بچن بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگرو نه‌هێڵن له‌وه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بکات.

به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن دارستانه‌کانی ئه‌و چه‌ند گونده‌ له‌ سه‌عات 1ی دوانیوه‌رۆیه‌وه‌ ئاگری گرتووه‌‌و تا ئێستا لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانیش بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ هیچ هه‌نگاوێکی پێویستی هه‌لنه‌گرتووه‌.

له ئێستادا ئاگره‌که‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و په‌ریوه‌ته‌وه‌ بۆ نسێی کانی مه‌رجان.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …