پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی بانگه‌وازی رۆژاوای کوردستان‌ی دایه‌وه

رۆژی رابردو موراد قه‌ره‌یلان بانگه‌وازی به‌هاناوه‌چوونی کورده‌کانی له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان کردبوو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی به‌ربڵاوی داعش بۆ سه‌ر کۆبانێ، ئه‌مڕۆش سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی داوه‌ته‌ووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه وته‌بێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان” و بانگەوازی موراد قەرەیلان، لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگه‌یاندووه: “هەموو بستێكی خاكی كوردستان پیرۆزە‌و دەبێ لە هەڕەشەی دوژمن‌و نەیاران بپارێزرێت”؛ هاوکات وتوشیه‌تی ‘ئه‌گه‌ر کورده‌کانی رۆژئاوا یه‌کگرتوو بن حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هاوکارییه‌کیان ده‌کات’.

 ئومید سەباح، وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه: “هەڵوێستی هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشكرا بووە و جەختی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان لەم بەشەی كوردستاندا كردووەتەوە”.

ئومید سەباح هەروەها رایگەیاندووە، “هەر لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە هەرێمی كوردستان پشتگیریی مافە رەواكانی گەلی كوردی كردووە”.

 بەپێی لێدوانەکەی ئومید سه‌باح، هەرێمی کوردستان پشتگیری لە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، “ئێستایش بە خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیێنین كە هەرچی پێویست بێ‌و لەدەستمان بێت ئامادەین لەپێناو پشتگیرییان بیكەین”.

ئومید سەباح هەروەها باسی لە یەکڕیزی‌و یەک گوتاری لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان کردووه‌و وتویه‌تی: “دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە با هەموو كوردەكانی ڕۆژئاوا پێكەوە بن بە گشت لایەك پشتگیرییان دەكەین”، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەرو پێشهات‌و هەڕەشەیەك، گەلی كورد پێویستیی بە یەكڕیزی هەیە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.