چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئێران بە نهێنی پاسدار رەوانەی باشووری كوردستان دەكات

كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە سنوورەكانی نێوان رۆژهەڵات‌و باشووری كوردستان پاسدار‌و كۆمەڵێك هێزی تایبەتی رەوانەی باشووری كوردستان كردووە.

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، كۆماری ئیسلامی لە رێگەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان‌و لە رێگە فەرمیەكان كۆمەڵێك لە پاسدارو هێزەكانی خۆی بە سەیارەی تایبەت رەوانەی باشوری كوردستان كردووە.

بە وتەی چاودێران ناردنی ئەو كەسانە بۆ باشوری كوردستان پەیوەندی بە دۆخی ئەم دواییانەی عێراقەوە هەیە كە لە ماوەی رابردوو هاتوەتە ئاراوە‌و هێزەكانی ناسراو بە داعش دەستیان بەسەر زۆربەی ناوچە سوننەكانی عێراقدا گرتووە.

شایانی باسە، بە پێی وتەی چالاكانی سیاسی كۆماری ئیسلامی بەم دۆخەی لە عێراق هاتوەتە ئاراوە نیگەرانە‌و لەوانەیە ناردنی ئەو كەسانە بۆ هەرێمی كوردستان، پرۆژەیەكی ئەمنیەتی لە پشتەوە بێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.