دوو شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / كولتوور / هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كورد له‌ له‌نده‌ن بەرێوەدەچێت

هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كورد له‌ له‌نده‌ن بەرێوەدەچێت

بڕیارە رۆژانی (15 بۆ 24)ی ئەم مانگە لە شاری لەندەن، بە ئامادەبونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی فیلمسازیی كوردی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فیلمی سینه‌مایی، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ دو سینه‌مای به‌ناوبانگی له‌نده‌ن ده‌ستپێبكات.
بڕیارە لەو فیستیڤاڵەدا فیلمی (درێژ، به‌ڵگه‌نامه‌یی، كورته‌فیلم و ئەنیمه‌یشن) لە سینەماکانی (هه‌كنی پیكچه‌رهاوس) و (وێستبۆرن ستودیۆز)دا نمایشبکرێت.
له‌ فێستیڤاڵەكه‌دا (121) فیلمی سینەمایی نمایش ده‌کرێت کە لەنێویاندا (23) فیلمی درێژ و (46) فیلمی بەڵگەنامەیی و (52) کورتە فیلم هەیە کە (20) لەو کورتە فیلمانە بەشداری چوارەمین کێبڕکێی کورتەفیلمی (یەڵماز گونەی) دەکەن کە دەرەنجامەکەی لەو فێستیڤاڵەدا ئاشکرا دەکرێت.
هەروەها لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتێکی (5) هەزار دۆلاریش بۆ باشترین سینارۆنوسی فیلمەکان ئامادەکراوە .

بابەتی هاوپۆل

نادیار ی چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراو لە دیواندەرە

ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر مامۆستایەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.