شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو لە دیواندەرە بەڕێوەدەچێت

دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو لە دیواندەرە بەڕێوەدەچێت

هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لەشاری دیواندەرەو دەوروبەری بەشێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵی هاتوچۆی لەناوشار‌و دەرەوەی شار دەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی “زاگرۆس پۆست” لەپاش لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی‌و، ناڕەزایی خەڵكی كوردستان بەم كردەوەیە، لەزۆربەی شارەكانی كوردستان دۆخێكی نائاسایی رانەگەیەنراو بەڕێوەدەچێت. بە پێی شایەتحاڵەكان ئەمرۆ دووشەممە‌و چەند رۆژی رابردووش، هێزە ئەمنییەكانی رژیمی ئیسلامی، رێگاكانی هاتوچۆی ناوشار‌و دەرەوەی شاری دیواندەرە كۆنترۆڵ دەكەن‌و بەشێوەیەكی چڕ‌وپڕ داوای پێناس لەهاوڵاتیان دەكەن‌و ئۆتۆمبیلەكانی دەپشكنن.
هەر بە پێی ئەو هەواڵە‌و لەلایەكی ترەوە هێزە ئینتیزامیەكان لەشاری دیواندەر شەپۆلێَكی نوێی كۆكردنەوەی ماهوارەیان دەستپێكردوە‌و لەچەندین گەڕەك هێرشیان كردوەتەسەر ماڵی هاوڵاتیان‌و دەزگاكانی ماهوارە كۆدەكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …