ماڵەوە / کوردستان / ته‌قینه‌وه‌یەك لە رۆژئاوای كوردستان 31 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یەك لە رۆژئاوای كوردستان 31 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوه‌ندی مانگی سوری كوردی له‌شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان 31 كوژراوو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه‌ له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ناوه‌ندی مانگی سووری كوردو رێكخراوی مافی مرۆڤی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌ته‌وه‌ ئامانج.

به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌شی له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌شت كه‌س كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 23 كه‌سی تریش برینداربون، هه‌ر به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ بینای ناوه‌ندی مانگی سووری كورد به‌ته‌واوی روخاوه‌و ژماره‌یه‌ك ماڵی هاووڵاتیانی نزیك ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانیان پێگه‌یشتوه‌.

بابەتی هاوپۆل

دادگاه انقلاب مریوان؛ عادل پروازه از اتهامات انتسابی تبرئه شد

عادل پروازه شهروند اهل مریوان، توسط دادگاه انقلاب این شهر از اتهامات مطروحه تبرئه شد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.