چوار شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / جیهان / گه‌رده‌لوولی هایان هه‌زاران كەسی لە فلیپین كردە قوربانی

گه‌رده‌لوولی هایان هه‌زاران كەسی لە فلیپین كردە قوربانی

له‌ سه‌ختترین گه‌رده‌لوولی مێژووی فلیپیندا، گه‌رده‌لوولی (هایان) زیانێكی گیانی و ماڵیی زۆری به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاند، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لیتی به‌زۆری وێران و خاپوور بووه‌.

سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی فلیپین ئاشكرایانكرد: گه‌رده‌لوولی هایان زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی قووت داوه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا و به‌هۆیه‌وه‌ 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌نێوان 70% بۆ 80%ی یه‌كێك له‌ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ناوی (لیتی) وێران بووه‌.

تیمه‌كانی فریاگوزاریی فلیپین به‌رده‌وامن له‌ به‌هاناوه‌چوونی شار و شارۆچكه‌ كاره‌ستباره‌كان و سه‌رچاوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پێیان وایه‌ ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ هاوشێوه‌ی تسۆنامییه‌، چونكه‌ به‌رزیی شه‌پۆله‌كانی گه‌یشتووه‌ته‌ سێ مه‌تر و دواتریش ره‌شه‌با و زریانێكی به‌دوای خۆیدا هه‌ڵكردووه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی 315 كلیۆمه‌تر بووه‌ له‌ كاتژمێرێكدا.

بابەتی هاوپۆل

دەستبەسەربوونی سێ هاوڵاتی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد

سێ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بۆکان لە لایەن هێزەکانی  ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ …