شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌ناچێت

له ماوه‌ی رابردوودا رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات چه‌ند راگه‌یه‌نراویان بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه چواره‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان له کۆتایی مانگی 6ی زایینیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به چه‌ند هۆکار ئه‌و کۆنفرانسه دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

به گوێره‌ی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی وته‌بێژی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی راگه‌یاند که ئه‌رکی رێکخستنی له ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ که تێیدا به روونی دوولایه‌نی لاوانی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و پارتی کرێکارانی کوردستان به رێگر له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسه‌که‌ ناوبرابوون کاردانه‌وه‌ی لێکه‌وته‌و‌‌ه‌و لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌که له رێکخراوه‌کانی لاوانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان‌و حدک یش راگه‌یه‌نراوه‌که‌یان ره‌دکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ شه‌مه روونکردنه‌وه‌یه‌کیان بۆ رای گشتی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

ده‌قی روونکردنه‌و‌ه‌که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:

 هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!

لاوانی چالاک‌و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان!
له ماوه‌ی رابردوودا، لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند راگه‌یه‌نراو بیروڕای گشتیمان له به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان ئاگادار کرده‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ به هه‌ندێ هۆو به‌تایبه‌ت خاوبوونی ژماره‌یه‌ک که‌س‌و لایه‌ن له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ راپه‌ڕاندنی کاره‌کان‌دا ئه‌و کۆنفرانسه که بڕیاربوو تا کۆتایی ئه‌م مانگه ببه‌سرێ، به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
 ئه‌وه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌موو رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌و لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش جێی شانازی‌و ده‌سکه‌وت بوو، هاوده‌نگی‌و تێگه‌یشتن له ‌یه‌کتر بوو، که به‌داخه‌وه‌و دوای چه‌ند ره‌فتاری خۆسه‌پێنه‌رانه‌‌ی وته‌بێژی لێژنه‌ی رۆژهه‌ڵات کۆتایی پێ‌هات؛ ئێمه سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌ی توندمان له‌و شێوازه ره‌فتاره به هیوای پیداچوونه‌وه‌و کاری هاوبه‌شین له داهاتوودا.
 پێویسته دووپاتی بکه‌ینه‌وه، “کۆنفڕانسی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان” پڕۆژه‌یه‌که که به شێوه‌ی تاک‌ڕه‌هه‌ندانه له لایه‌ن تاکه حزبێکه‌وه پێک‌هات، دواتر زۆرینه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوان له چوار پارچه‌ی کوردستان به‌شدارییان تێدا کردو ئێمه‌ش وه‌ک پرسێکی هه‌ستیارو پێویست به پیریه‌وه چووین، لێره‌دا ناچارین بیڵێین که مخابن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌ست‌و بیری حزبی‌و خۆزاڵ کردنی هه‌ژموونیی چه‌ند رێبه‌رییه‌کی ناو حزبه‌کان تێکی‌داو نه‌ی هێشت لاوان، لاوانه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
 له رۆژانی رابردوودا، راگه‌‌یه‌نراوی لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بڵاو بووه‌وه که تێیدا ناوی دوو رێکخراو هاتبوو وه‌ک فاکته‌ره‌کانی رێگر له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوان، ئێمه ئه‌و شێوازه له راگه‌یه‌نراو به کوردانه‌و لاوانه‌و دۆستانه نازانین‌و سه‌ره‌ڕای پاراستنی ره‌خنه‌کانمان‌و قه‌بووڵ کردنی ره‌خنه له‌سه‌ر خۆشمان، دووپاتی ئه‌که‌ینه‌وه ئه‌و شێوازه له راگه‌یاندن خزمه‌ت به پرسی لاوان‌و کێشه‌ی کوردو هاوڕیزیی پێویستی نێوانمان ناکات.
 به‌م شێوه‌یه، بڕوامان وایه چه‌ند هۆکاری دیاری وه‌ک بارودۆخی نێوخۆیی باشووری کوردستان‌و به‌رده‌وام بوونی دووجه‌مسه‌ریی نێوان زل‌هێزه کوردییه‌کان‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خۆسه‌پاندن له‌نێو لێژنه‌ی رۆژهه‌ڵات‌و چه‌ند هۆکاری‌تریش رێگر بوون له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا. بێ‌گومان ئه‌وه دوایین پڕۆژه‌یه‌ک نییه که ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات بتوانین به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ش نیه‌ که‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له‌ده‌ست دابێ‌و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ئه‌و شێوازه‌ن، خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بن، واته‌ ئێمه‌ مادام که‌ له‌گه‌ڵ شێوازی راگه‌یاندنی ئه‌و جۆره‌ نین‌و پێمان وایه‌ که‌ ده‌بێ زیاتر ته‌حه‌ممولمان بکردایه‌و چاوه‌ڕوان باین تا لانی که‌م بزانین وه‌زعی باشوور به‌ تایبه‌تی به‌ره‌و کوێ ده‌چێ، ئه‌وکات ده‌کرا وه‌ها هه‌ڵوێستیک بگیردرێ، به‌ڵام وادیاره‌ هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ شتی خراب نه‌بێ ئه‌وه‌ به‌ مانای له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ گرتنی هه‌ڵوێستی دروست مانای سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێ!
 به‌ هیوای تێگه‌یشتن‌و کاری هاوبه‌شی راسته‌قینه!
رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7ی پووشپه‌ڕی 1393ی هه‌تاوی
28ی ژوئه‌نی 2014ی زایینی

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.