ماڵەوە / کوردستان / رێز له 27مین ساڵیادی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت گیرا

رێز له 27مین ساڵیادی بۆردمانی شیمیایی سه‌رده‌شت گیرا

له کۆڕیادێکی تایبه‌ت به 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له تاران، رێز له یادی قوربانییانی ئه‌و تاوانه گیرا.

دوێنێ سێشه‌مه 3ی پوشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی رێزگرتن له 27مین ساڵوه‌‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت له کۆڕیادێک له تاران که له لایه‌ن کانونی هاوڵاتیبونی ژنان‌و گروپی پارێزه‌ران به هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی قوربانییانی سه‌رده‌شت له ناوه‌ندی کانونی پارێزه‌ران له تاران به‌ڕێوه‌چوو، پێشوازییه‌کی که‌موێنه‌ی لێکرا.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یششتوه له رێوڕه‌سه‌مه‌که‌دا که کاتژمێر 18:00 بۆ 20:00 دوێنێ به‌ڕێوه‌چووه هه‌ریه‌که له سوسه‌ن شه‌ریعه‌تی‌و ئازاده بی ئازار گیتی وته‌یان پێشکه‌ش کردو فیلمی دۆکیۆمێنتاری ‘سپیده دمی که بوی لیمو میداد’ نیشان دراو له کۆتایی رێوڕه‌سمه‌که‌دا رێز له دوو قوربانیی شیمیابارانی سه‌رده‌شت به ناوه‌کانی په‌روین واحدی‌و مێهری مه‌لکاری گیرا.

 

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.