سێ شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / ئەمرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری لەراندەوە

ئەمرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری لەراندەوە

زاگرۆس پۆست: کاتژمێر ١٤:١٩ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٠ خه‌‌زه‌ڵوه‌ر بوومه‌لرزه‌یه‌ک به گوری 3.7 بەپێوەری ڕیشتێر مه‌ریوان‌و ده‌ورووبه‌ری هه‌ژاند، كە  له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه به‌هێزترین بومه‌له‌رزه‌یه مه‌ریوان‌و ده‌وروبه‌ری گرتبێته‌وه.
شایانی باسه به گوێره‌ی ستاندارده بیناسازییه‌کان مه‌ریوان زه‌ره‌رمه‌ندترین شاره له پارێزگای سنه‌دا که له ئه‌گه‌ری ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌دا تووشی خه‌سار بێت‌و ئه‌گه‌رچی ده‌یان جار ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له لایه‌ن ئه‌ندازیارانه‌وه باسکراوه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێکی جدی بۆ ئاسانکاریی قایمسازیی بیناکان هه‌نه‌گیراوه.
ئه‌گه‌رچی هیچ هه‌واڵێک له داڕمان یا برینداربوونی که‌س له ئاکامی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی دووباره‌بونه‌وه‌شی هه‌یه.‌ پێویسته بگورێت بوومه‌له‌رزه‌که له هه‌ریه‌که له هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور سه‌یدسادق‌و هه‌ورامانی باشوورو ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌ستپێکراوه.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …