سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024
مەریوان وریا قانع

مەریوان وریا: جمھوریی ئیسلامیی ئێران، سەرەنوێلکێکی ئەخلاقی و دینی گەورە

لێکۆڵەرو نوسەر مەریوانی وریا قانع دەڵێت” بێدوودڵی یەکێک لە ناشیرینترین و ستەمگەرترین دەسەڵاتەکانی دونیا، ڕژێمی جمھوریی ئیسلامیی ئێرانە”.
ناوبراو لەپەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی” کەم ڕژێم ھەیە وەک ڕژێمی ئایەتوڵاکانی ئێران نرخی مرۆڤ و نرخی مێشوولەیەکیان لا وەک یەک بێت. بەو ئاسانییەی مێشومەگەز و مێرووەکان دەکوژن، بەھەمان ئاسانیش مرۆڤەکان بکوژن”.
قانع دەڵێت” لەدونیای ئەمڕۆدا کەم شوێن ھەیە بە وێنەی ئێرانی ویلایەتی فەقیە مرۆڤ تیایدا بێ مافو بێ بەھا و بێپەناگا بێت. لەسێدارەدانی ئەو ھەموو تێکۆشەرانە چەند حیکایەتی ئیرادەی بەرگرییکردن لای مرۆڤە شەریفەکانی ئەو وڵاتە نیشانئەدات، ئەوەندەش ڕووە بەربەرییەکەی ئەم ئەزموونە دڕندەیەی چل ساڵی ڕابردوو بەرجەستەدەکات”.
ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گوناھە میلەتێک خاوەنی فیردەوسی و حافیز و سەعدی بێت، ژینگەی سوفییە گەورەکانی مێژو و شاعیرە ناسکەکانی سەدەی بیستەم بێت، خاوەنی ئەو سیاسییە دڕندانە و ئەو پیاوە دینییە بێمێشک و ئەو جەلادە بێوژدانانەبێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.