دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

له کرماشان پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیادی ‘کیانوش ئاسا’ گیرا

ئه‌مڕۆ 5ساڵ به سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی ‘کیانوش ئاسا’ خوێندکاری کوردی کرماشانی له ئاکامی خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 1388 تێپه‌ڕی‌و بڕیار بوو به‌و بۆنه‌وه رێز له یادی بگیرێت که ئیتلاعات‌ له کرماشان پێشی پپێ گرت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا بڕیاربوو رۆژی پێنج‌شەممەی رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کوژرانی کیانووش ئاسا چالاکی خوێندکاریی کورد، لە شاری کرماشان بەرێوە بچێت، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە پێشی پێگیرا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی کیانووش ئاسا لەلایەن کانوونی “باران”ی مەریوانەوە رێکخرابوو، کە ئەو رێوڕەسمە بەهۆی هەڕەشەی دەزگا ئیتلاعاتییەکانەوە هەڵوەشایەوە.

بڕیاربوو ژمارەیەک چالاکی مافی مرۆڤی وەک “ئەسرین محەمەدی”، کە ماوەیەک پێش ئێستا لە زیندان ئازادبوو، لەو رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کوژرانی (کیانووش ئاسا)دا بەشدار بێت.

کیانووش ئاسا خوێندکاری کارناسیی باڵای ئەندازیاریی “شیمی” لە زانکۆی “عیلم و سەنعەت”ی تاران بوو، کە رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ٨٨ی هەتاوی و لە ئەنجامی لە ئاڵۆزییەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماریی لە ئێران، بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە تاران گیانی لێ ئەستێندرا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.