دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سپای قودس له نێوان 500 بۆ 2000 هێزی ره‌وانه‌ی عێراق ‌کرووه

به‌رپرسێکی ئه‌منیه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه کۆماری ئیسلام 2000 که‌س هێزی تایبه‌تیی خۆی له 48کاتژمێری رابردوودا ره‌وانه‌ی عێراق کردووه.

نێردراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له رۆژانی رابردوودا به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی‌ نهێنییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقییه‌کان ئه‌نجام داوه. دوابه‌دوای پێشڕه‌ویی داعش به‌ره‌و به‌غداو ئه‌گه‌ری ده‌ست به‌سه‌ردداگرتنی ناوه‌نده‌کانی شێعه له لایه‌ن داعش‌ه‌وه‌ هه‌واڵی ناردنی چه‌ند یه‌که له هێزه‌کانی سپای قودس بۆ به‌غدا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.

گاردیه‌ن له زاری به‌رپرسێکی ئه‌منیه‌تیی عێراقه‌وه که نه‌ویستووه ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاوی کردووه‌ته‌وه له ماوه‌ی 48کاتژمێری رابردوودا کۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن به هێزه‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر چه‌کدارانی داعش‌دا 2000 ئه‌ندامی سپای ره‌وانه‌ی به‌غدا کردووه.

له لایه‌کی تره‌وه میدیاکانی ئێران ئه‌مڕۆ له زاری حه‌سه‌ن رۆحانی‌یه‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه که ئێران ئاماده‌یه هاوکاریی عێراق بکات له سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر داعش‌دا، به مه‌رجێک به‌غدا به فه‌رمی داوای ئه‌و یارمه‌تییه بکات. گاردیه‌ن پێشتریش بڵاوی کردبووه‌وه که ئێران ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش‌دا هاوکاریی هێزه‌کانی ئامریکا بکات، به‌ڵام تا ئێستا ئامریکا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی به به‌شداریکردنی شه‌ڕی دژه‌داعش له عێراق نه‌داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی ته‌واوی هێزه نێردراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ عێراق ئاشکرا نه‌کراوه‌و کاری دیاریکراویان رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه له نه‌ته‌وه‌کانی کوردو تورک‌ن.

ده‌وترێت ئێران هێزه‌کانی خۆی به رێگه‌ی باشووری کوردستان‌و له ناوچه‌ گه‌ڕاوه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا ناردووه‌ته‌ به‌غدا. هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئێران له عێراق‌و هاتنیان به خاکی کوردستاندا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.